
هواوی سەردانی زانکۆی کرد
پ.د جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، لەدیوانی سەرۆکایەتی زانکۆدا پێشوازی لە سپێس لی جێگری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هواوی لەرۆژەهەڵاتی ناوەڕاست و شاندی یاوەری کرد، ئەمەو لەکۆبوونەوەیەکدا باس لەو پەیوەندیانە کرا، کە لەنێوان زانکۆی سەلاحەدیندا هەیە، سەرۆکی زانکۆ پێخۆشحاڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو هەنگاوانەی کۆمپانیای هواوی داویەتی بۆ سەرکەوتنی ئەکادیمیای هواوی لەزانکۆدا. هاوکات جەخت لەپێگەیاندنی قوتابییان بۆ رووە تەکنەلۆژییەکان کرایەوە لەتەک چۆنیەتی بەڕێوەبردنی تەکنەلۆژیا لەعێراق و کوردستان، باس لەپلان و ستراتیژی هواوی کرا لەماوەی داهاتوودا و لەدرێژەی قسەکاندا ئەوەشیان خستە روو، کە بایەخێکی زیاتر بەئەکادیمیای هواوی لەزانکۆدا دەدەن، لەبەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا باس لەوە کرا، کە لەوە کرا لەماوەی سێ ساڵ دەکرێ 10000 کەس رابهێندرێن لەسەر تەکنەلۆژیای نوێ و زیرەک، لەپاشاندا شاندەکە سەردانی ئەکادیمیا هواوی لەزانکۆدا کرد لەوێدا مستەر هاوەرد بەرپرسی پەیوەندییەکان بۆ بواری خوێندنی ئەلیکترۆنی و زانکۆکان
لەگەڵ قوتابییەکاندا لەنێوەندی پرسیارەکاندا گفتۆگۆیەکی تێروتەسەل کرا، بەرپرسی پەیوەندییەکان خۆشحاڵی دەربڕی سەبارەت بەسەرکەوتنی قوتابییەکان لەنێوەندی پێشبڕکێکاندا لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئەوەی شیاوی باسە یاریدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەرپرسی ئەکادیمیای هواوی لەزانکۆی سەلاحەدین ئامادەی ئەو کۆبوونەوەیە بوون.