
گۆڤارى زانكۆ له پێوه‌ره جيهانيهكانى كاريگه‌ى ئارسیف سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا
گۆڤارى زانكۆ بۆ زانسته مرۆڤايه‌تييه‌كان- زانكۆى سه‌لاحه‌ددين له پێوه‌ره جيهانيهكانى كاريگه‌ى (أرسيف Arcif) بۆ ساڵى 2021 سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا
گۆڤارى زانكۆ بۆ زانسته مرۆڤايه‌تييه‌كان- زانكۆى سه‌لاحه‌ددين له پێوه‌ره جيهانيهكانى كاريگه‌ى (أرسيف Arcif) بۆ ساڵى 2021 سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا بنكه‌ى زانيارييه‌كانى كاريگه‌رى بۆ گۆڤاره زانستيه‌كانى عه‌ره‌بى ناسراو به (أرسيف Arcif) له ووركشوپێكدا رۆژى دووشه‌ممه 27-9-2021، راپۆرتى سالانه‌ى گۆڤاره‌كانى بۆ ساڵى 2021 راگه‌ياند، كه دواى ووردبينيكردن ولێكولينهوهى زانياريه‌كانى زياتر له (5100) گۆڤارى زانستى عه‌ره‌بى له پسپۆريه جياجياكاندا، كه زياتر له (1400) ده‌سته‌ى زانستى ده‌ريان ده‌كه‌ن له (20) ده‌وله‌تى عه‌ره‌بى، ته‌نها (877) گۆڤار سه‌ركه‌وتنيان به‌ده‌ست هێنا بۆ ئه‌وه‌ى په‌سه‌ند بكرێن له‌نێوان پێوه‌ره جيهانيهكانى كاريگه‌رى (أرسيف) له راپۆرتى ساڵى 2021.
بهخۆشحالييهوه، گۆڤارى زانكۆ بۆ زانسته مرۆڤايه‌تييه‌كان يه‌كێك بوو له‌و گۆڤارانه‌ى كه سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا له جێبه‌جێكردنى پێوه‌ره‌كانى په‌سه‌ندكردنى كاريگه‌ريه‌كانى (أرسيفArcif) كه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره جيهانييه‌كان ده‌گونجێن و (32) پێوه‌ر له‌خۆى ده‌گرێت. كاريگه‌ريه‌كانى گۆڤاره‌كه‌مان بۆ ساڵى 2021 (0.0404) هه‌روه‌ها، گۆڤاره‌كه‌مان له گروپى (دووه‌م Q2) پۆلێن كرا، كه گروپى ناوه‌ندى به‌رزه.