
ده‌زگای ڕوانگه گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی له عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد.
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی 15 ی 5 ی 2023 به ئاماده‌بوونی پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و به‌ڕێز عه‌بدولسه‌لام مه‌ده‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای ڕوانگه و خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و به‌ڕیوه‌به‌رانی گشتی و نوێنه‌رانی قوتابییان و ڕاگر و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان ده‌زگای ڕوانگه گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌یه‌ی كشتوكاڵی له عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد.
جێگای ئاماژه‌پێدانه پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌خێربێن بۆ پڕۆژه‌ی بنیاتنانی خۆڕاگری بۆ به‌هێزكردنی ئاسایشی خۆراك له عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م پڕۆژه‌یه بریتییه دروستكردی ڕه‌زێك لە سەر ڕووبەری ٢٦ دۆنم زەوی لەسەر شێوازی چاندنی سەردەمییانە بۆ زانکۆی سەلاحەدین، كه دەزگای ڕوانگە بە هەماهەنگی ڕێکخراوی WFP و حکومەتی ئەڵمانی لە چوارچێوەی سێکتەری ژینگە لەسەر شێوازی چاندنی سەردەمییانە دروستیكردووه.
ئەم پڕۆژەیە خۆی دەگرێتەوە لە چاندنی ( ٥٠٠٠ - پێنج هەزار) دار، كه جۆری داره‌كان بریتین له
400 دار هه‌نجیر
630 دار هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه
630 دار زه‌یتوونی ئیسپانی
1700 داری لیمۆ و پڕته‌قاڵ
1640 دار سه‌رووی عه‌موودی
سەرجەم دار و نەمامەکان ئەوانەن کە کواڵیتی باشیان هەیە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تیمێكی شاره‌زا له كۆلێژی زانسته ئه‌ندازیارییه كشتوكاڵییه‌كان ده‌ستنیشانی جۆر و كوالیتی داره‌كانیان كردووه بۆ چاندن.
پرۆژەکە بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەرنامەی خۆراکی جیهانیی و بە پشتگیری دارایی حکومەتی ئەڵمانیا جێبەجێكراوه.
حۆشحاڵ و شه‌ره‌فمه‌ندم له‌م پڕۆژه گرنگ و ناوازه‌یه له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی قه‌درگران و به‌ڕێز كۆبووینه‌ته‌وه، ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌بێته یه‌كێك له پڕۆژه گرنگه‌كان بۆ زانكۆی سه‌لاحه‌دین و كۆلێژی زانسته ئه‌ندازیارییه كشتوكاڵییه‌كان.
هه‌ماهه‌نگی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و ده‌زگای ڕوانگه بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه خۆی له خزمه‌تكردنێكی نه‌بڕاوه و هه‌تاهه‌تایی ده‌بینێته‌وه، كه سوودێكی ئێ‌كجار زۆری هه‌یه.
ئه‌م پڕۆژه‌یه یه‌كده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چونكه به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كار بوونی له كابینه‌ی 9 جه‌ختی له‌سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاسایشی خۆراك كردووه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه‌بكه‌م كه ئه‌م پڕۆژه‌یه وه‌ك تاقیگه‌یه‌كی زانستی پێداویستییه‌كانی قوتابییانی بهكارلۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرا پڕ ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه پڕاكتییهكانی توێژینهوهكانییانیان تێیدا ئه‌نجام بده‌ن.
له جیهاندا كشتوكاڵكردن و ئاسایشی خۆراك به فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی گه‌شه‌ی ئابووری وڵات داده‌نرێـت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاریگه‌ری ئه‌رێنی بۆ خۆشگوزه‌رانی میلله‌ت ده‌بێت.
به‌ڕێزان...
زانكۆی سه‌لاحه‌دین و كۆلێژی زانسته ئه‌ندازیارییه كشتوكاڵییه‌كانمان كردووه‌ته پردێكی په‌یوه‌ندی له نێوان جوتیاران و پسپۆڕانی بواری كشتوكاڵی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به ئاسانترین شێوه هه‌ماهه‌نگی و كارئاسانی بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و جوتیاران بكه‌ین له پێناو به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان.
له‌كۆتاییدا...
هیوادارین بره‌ودان به دارچاندن و گرنگیدان به ئاسایشی خۆراك ببێته هۆكارێك بۆ بازرگانیكرن و ناردنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان بۆ وڵاتانی دراوسێ، كه ئه‌مه‌ش ئاستی بژێوه‌ی ژیانی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه به‌رزده‌كاته‌وه و خۆشگوزه‌رانی زیاد ده‌كات.
زۆر سوپاس بۆ ده‌زگای ڕوانگه و ڕێكخراوی ڕێکخراوی WFP
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.