لە دیدارێکى د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆى سەلاحەدین لە گەڵ شاندێکی زانکۆی (بەیان) کە پێکهاتبوون لە د.کەریم ساڵح عەبدول، سەرۆکی زانکۆو د.ئەسوەد قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆو ژمارەیەک لە مامۆستایان ، تیشک خرایە سە رەوشی خوێندنی زانکۆکان و چۆنییەتی بەرزکردنەوەی ئاستی زیاتری زانستی لەنێو زانکۆکان، بە تایبەت لە رووى چۆنییەتی پلانی وەرگرتنی قوتابیانی قۆناغی یەکەمی زانکۆکان و ئامادەکارییەکان و ئاسانکارى کردن بۆ پێشوازى لێ کردنیان .
هەر لەو دیدارەدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو زانکۆدا واژووکرا، بەمەبەستی چۆنییەتی پێشخستنی ئاستی زانستی و پەیوەندییە ئەکادیمییەکانیان بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕای زانستی و سازدانی کۆنفرانس و دیداری زانستیی و ئەکادیمی و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی هاوبەش،