فێربوون وەستانی نییە
بەشێوەیەکی ئۆنلاین لەنێوەندی لوتکەیەکی زانستییدا زۆرێک لەپرسەکانی خستە روو
زانکۆی سەلاحەدین بەشداری کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردە زانستییەکان لەعێراق دەکات لەژێر ناونیشانی- فێربوون وەستانی نییە- لەم رووەوە کۆمپانیای هواوی بەهاوکاری رێکخراوی یۆنسکۆی لقی عێراق میوانداری چەند لایەنێکی زانستی عێراق و کوردستانی کرد وەک وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی عێراقی فیدرال و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوکات زانکۆی سەلاحەدین بەشداری ئەم لوتکەیە کرد و تیایدا پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بەوەکالەت وتارێکی پێشکەشکرد و لەوێدا ئاماژەی بەئامادەکارییەکانی زنکۆ کرد سەبارەت بەخوێندنی ئەلیکترۆنی ئەمەو لەوبارەیەوە هەموو لایەن و ئەزموونەکانی زانکۆی سەلاحەدینی خستە روو، هەرووەها جەختیشی لەبەرزبوونەوەی ئاستی زانستی کرد، ئەوەی شیاوی باسە ئەم لوتکەیە بەشێوەیەکی ئۆنلاین بەڕێوە چوو تیایدا پ.د. مستەفا عەتار یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارووباری زانستی و خوێندنی باڵا و تیمێکی تەکنەلۆژیای زانیاری زانکۆی سەلاحەدین بەشداری ئەم لوتکەیەیان کرد، جگە لەوەی لەنێوەندی ئەم لوتکەیەدا چەند زانکۆیەکی عێراق بەشداریان کرد.