![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2022-07/viber_image_2022-07-21_23-02-29-.jpg?itok=I_p5j2cJ)
بەسەرپەرشتی بەڕێز پ.ی.د. كامەران یونس سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین - هەولێر
بەشی زمانی چینی کۆلێژی زمان ، خولێكی تایبەت بەفێربوونی زمانی چینی كردەوە.
لە رێککەوتی ۲٠ـ۷ـ۲٠۲۲ بەشی زمانی چینی كۆلێژی زمانی زانكۆی سەلاحەدین - هەولێر خولێكی تایبەت بەفێربوونی زمانی چینی بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.ی.د. عاطف عبدالله فەرهادی ڕاگری كۆلێژ و بەڕێز د. بارزان شێخ جەعفەر بەرزنجی سەرۆكی بەشی زمانی چینی دەستپێكرد .
جێی ئاماژەیە خولێکی بێبەرامبەری هاوینەی فێرکردنی زمانی چینییە بۆ فێرخوازان، كەلەلایەن مامۆستایانی بەڕەگەزچینییەوە وانەكانی خولەكە دەگوترێتەوە.
خولەکە بە هەردوو شێوازی ناو پۆل و ئۆنلاینە بە بەشداری ۱۲٠ فێرخواز لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و لەهەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگای تێدایە، وەك قوتابی ، مامۆستا ، پزیشك، ئەندازیار، بازرگان، ...هتد.
كە بۆ ماوەی شەش هەفتە بەردەوام دەبێت و لە کۆتایی خولەكەدا بڕوانامەی بەشداربوون بە سەرجەم دەرچوانی خولەکە دەبەخشرێت.