![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2021-06/2021-06-12_at_9.45.26_pm.jpeg?itok=3I6VaQCV)
بەسەرکردنەوەی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا
پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر، کۆلیژی پەروەردەی بەسەرکردەوە، ،هاوکات لەکەش و هەوایەکی تەندروست و بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستییەکان و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی کۆرسی دووەمی خوێندنی باڵا لە کۆلێژی پەروەردە بەڕێوەچوو.
سەرۆکی زانکۆ لەنزیکەوە ئاگاداری هەموو رێوشوێنەکانی ئەزموون و تاقیکردنەوەکان بوو و هیوای خواست قوتابییانی خوێندنی باڵا لە تاقیکردنەوەکان سەرکەوتن بەدەست بهێنن و پرۆسەی خوێندنی باڵا لە زانکۆدا زیاتر بەرەو پێشەوە بچێ، شیاوی باسە پ.د.مستەفا عەتاڕ یاریدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی،باڵا، راگری کۆلیژی پەروەردە و ژمارەیەک لەسەرۆک بەشەکان ئامادەبوون.