ڕێککەوتی ٢٣ـی ١١ـی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و “ پ.د.شەریف مولود شەریف “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ژمارەیەک بەڕێوەبەری سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەبەری نوێی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان دەستبەکاربوو.
جێگای باسە “ پ.ی.د.شوان عومەر “ لە جێگای “ پ.د.عباس برهان “ وەک بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان دەستبەکاربوو.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر