
500 کاری هونەری قوتابییان
بەئادەبوونی پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، ئەحمەد کانی ئەندامی ئەجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی دووی پارتی دیوکراتی کوردستان، ژمارەیەک لەبەرپرسانی حکوومی و حزبی.
لەسەنتەری رۆشنبیری زانکۆدا بەدروشمی ( هونەر ئاوێنەی گەلە ) پیشانگەی ساڵانەی بەشی شێوەکاری کۆلیژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەدین کرایەوە، ئەوەی شیاوی باسە نزیکەی 500 بەرهەم خرایە روو، کە بریتین لەوێنەکێشانی سەرکاشی، سیرامیک، گڕافیک، تابلۆی رەنگی، رەنگی زەیتی، تابلۆی رەنگی ئاوی، هێلکاری، هاوکات هەموو بەرهەم و تابلۆکان، کاری قوتابییەکانی بەشی شێوەکاری بوو.
ئەمەش بۆ یەکەمجارە لەمێژووی کۆلیژی هونەرە جوانەکاندا، جگە لەنمایشکردن، تابلۆکان بۆ فرۆشتنیش دانرابوون، ئەمەش بۆ بەبازاڕکردن و زیاتر گرنگیدانە بەبەرهەمی خۆماڵی و دەستڕەنگینی ناوخۆ.
لەلایەکی دیکەوە، هەموو بەرهەمەکان سەلیقەی هونەری و ماندوو بوونی قوتابییانێ پێوە دیار بوو.