ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٣ـی ٦ـی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی “ سەفین دزەیی” سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و و “ فەلاح مستەفا” یاریدەدەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دەرەوە و “ پ.د.کامەران یونس “ سەرۆلی زانکۆی سەلاحەدین و “ کوسوڵی گشتی کۆماری میللی چین و “ د.زانا مەلا خالد “ بەپرسی لقی دوو و “ د.ئامانج برادۆستی “ بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و “ پ.د.سامان حسێن “ ڕاگری کۆلێژی زمان و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی و مامۆستایان و قوتابییان ٢٥ـەمین پێشبڕکێی "پردی چینی" بۆ لێهاتوویی زمانی چینی بەڕێوەچوو.
ئەم پێشبرکێیە بە هاوبەشی کونسوڵخانەی گشتی چین لە هەولێر و بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەڵاحەدین ڕێکخرا.
لەسەرەتای پێشبڕکێکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وتاریکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەکرد، بەشی زمانی چینی وەک تاکە پسپۆڕی لە سەر ئاستی عێڕاق لە ساڵی ٢٠١٩ دامەزرا، ئەم بەشە بەهۆی گرنگی ستراتیژی و زانستییەوە لە سەر ئاستی ناوەخۆ و نیشتمانی گەشەسەندنێکی بەردەوام و خواستی بەهێزی قوتابییانی بەخۆیەوە بینووە.
بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦ ( ٦٠ )قوتابی لە قۆناغی یەک وەرگیراوە، کۆی گشتی قوتابییان لەهەر چوا قۆناغ ١٤٠ قوتاببیە و پڕۆسەی خوێندن لەلایەن ستافێکی ئەکادیمی و لێهاتوو بەڕێوەدەبرێت کە پێکهاتوون لە ٣ مامۆستای بە ڕەچەڵک چینی.
ساڵانە چەندین پڕۆگرامی جۆراوجۆری خوێندن و ڕاهێنان بۆ قوتابییان دابیندەکرێت و ساڵی ڕابردوو ٥ قوتابی قۆناغی سێیەم توانییان سکۆلەرشیپ بەدەستبهێنن.
لەگەڵ ئەوەشدا قوتابییەک توانی نمرەی تەواو و سەد لە سەد لە تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی زمانی چینی بەدەستبهێنیت.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.