ڕێککەوتی ١٤ـی ٥ـی ٢٠٢٦ “ پ.د.کامەران یونس محمدامین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و “ پ.د.عبدالکریم یاسین “ ڕاگری کۆلێژی زانست پێشوازی لە بەڕێز “ Mr. Maciej Zajdel” کونسوڵی پۆڵەندا و هاوكاريان خاتوو “ Mrs Monika Kończyk” کرد.
لەسەرەتای دیدارەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی پۆڵەندا کرد و باسی لە پەیوەندییە زانستی و کلتووریەکانی زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆکانی پۆڵەندا کرد.
لە بەشێکی تری دیدارەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین باسی لە پەیوەندی و هەماهەنگی زياترى نێوان توێژەران و قوتابییان و کرد، بەتایەبت لە بواری كاركردن و نووسینی توێژینەوەی ئەکادیمی هاوبەش و ناردنە دەرەوەی توێژەرەکان بۆ ماوەی یەک ساڵ يان زياتر بو ئەنجامدانى بەشى پراكتىكى توێژینەوەكانيان.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.