
زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، ١٥قوتابی ده‌نێرێته ئه‌كادیمیای فڕۆكه‌وانی شاهانەی ئوردن بۆ خوێندن
رۆژی چوارشەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٢له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا، پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و سه‌رۆكی به‌شی فڕۆكه‌وانی لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین، ئاماده‌كاریی ته‌واو كرا بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی قوتابییانی به‌شی فڕۆكه‌وانی بەمەستی درێژەدان بە خوێندن لە ئه‌كادیمیای فڕۆكه‌وانیی شاهانەی ئوردن.
جێگای ئاماژه‌پێدانه ماوەی خوێندن لە ئه‌كادیمیای فڕۆكه‌وانی شاهانەی ئوردن دوو ساڵ ده‌بێت و له‌م ماوەیەدا قوتابییان ته‌نها بابه‌ته پڕاكتیكییه‌كان ده‌خوێنن و بڕوانامه‌ی بكالۆریۆسیان له زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێده‌درێت و مۆڵه‌تی فڕۆكه‌وانیان له ئوردن پێده‌درێت.
ئەکادیمیای فڕۆکەوانی شاهانەی ئوردن ساڵی ١٩٦٦ دامەزراوە و بە پێشەنگی ناوچەیی لە بواری راهێنانی فڕۆکەوانیی دادەنرێت و بە یەکەم و گەورەترین ئەکادیمیای فڕۆکەوانییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا (MENA)، هەروەها ئەکادیمیاکە لەلایەن دەسەڵاتی ڕێکخستنی فڕۆکەوانی مەدەنی ئوردنەوە متمانەپێکراوە، کە لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی فڕۆکەوانی مەدەنی (ICAO)ەوە بەپێی ستانداردەکانی ئاژانسی سەلامەتیی فڕۆکەوانی ئەورووپاوە دانپێدانراوە.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر