
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دین پێشوازى كرد لهسهلوا ناكوزى به‌رپرسى هه‌ماهه‌نگى و كاروبارى كلتوورى فه‌ره‌نسا له باڵیۆزخانه‌ى فه‌ره‌نسى له‌به‌غدا و شاندى یاوه‌رى، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له‌هه‌موو ئه‌و كاروچالاكییانه كرا، كه هه‌ردوو لا بۆ پێشخستن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانست لهههماههنگیدان. هاوكات باس له پێشخستنى زیاترى به‌شى زمانى فه‌ره‌نسى له‌كۆلیژى زمانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین كرا، هه‌ردوو لا كۆكبوون له‌وه‌ى ئه‌و به‌شه له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه په‌ره‌ى زیاترى پێبدرێ.
له‌لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى زانكۆ گرنگى به‌شى زمانى فه‌ره‌نسى به‌نرخ زانى، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاستى ئه‌و به‌شه له‌رووى زانستییه‌وه به‌رزده‌كرێته‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه باس له‌وه‌رگرتنى قوتابییانى دكتۆرا كرا لهزانكۆكانى فه‌ره‌نسا، چ له زمانى فه‌ره‌نسى یاخود له‌هه‌موو بواره‌كانى دیكه‌ى زانستى، له‌زانكۆ فه‌ره‌نسییه‌كان، بۆ ئه‌مه‌ش له‌ماوه‌یه‌كى دیكه‌دا هه‌موو ئه‌و خاڵانه ده‌خرێته روو بۆ وه‌رگرتنى قوتابیانى دكتۆرا و ئه‌و مامۆستایانه‌ى ده‌یانه‌وێ توێژینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه له‌و كۆبوونه‌یه‌دا هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه نێودهوڵه تییه‌كان و سه‌رۆكى به‌شى فه‌ره‌نسى ئاماده بوون.