
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ڕه‌وه‌ندی كوردی كرد.
ئه‌مڕۆ به‌رواری ٥ ی ٦ی ٢٠٢٢له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له ( د.ڕێبوار بابكه‌یی)، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ڕه‌وه‌ندی كوردی كرد.
(د.ڕێبوار بابكه‌یی) بۆ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی و ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌نجامدا و پیرۆزبایی له سه‌رۆكی زانكۆ كرد و پشتگیری خۆیانی ئاڕاسته‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌كاره‌كانی بۆ خواست.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ( پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر، سوپاسی ( د.ڕێبوار بابكه‌یی) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ڕه‌وه‌ندی كوردی كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ین كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ڕێزبه‌ندی زانكۆ پیشهنگهكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پڕۆگرام و به‌رنامه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خزمه‌ت به ستافی زانكۆ بكه‌ین.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌وڵێر.