
ڕاگرى کۆلێى پەروەردەى جەستەیى و زانستە وەرزشیەکان وەک جێگرى یەکێتی وەرزشی زانکۆکانی عیراق هەلبژێردرا
ڕێکەوتى (٢١-٥-٢٠٢٢) لەشارى بەغدا پرۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆک و ئەندامانى یەکێتی وەرزشی زانکۆکانی عیراق بەڕیوەچوو بە ئامادەبوونى نوێنەرى گشت زانکۆکانى عێراق کە تێایدا بەڕێز (پ. د. حسین سعدی ابراهیم) راگرى کۆلێژى پەروەردەى جەستەیى وزانستە وەرزشیەکانى زانکۆى سەلاحەددین – هەولێر بەزۆرینەى دەنگ وەک جێگری یەکێتی وەرزشی زانکۆکانی عیراق هەڵبژێردرا. بەم بۆنەیەوە پیرۆزباییەکى گەرمى ئاراستە دەکەین وهیواخوازین ببێتە دەروازەیەک بۆ بەرەو پێشبردنى چاڵاکى وەرزشى و لەسەرتاسەرى زانکۆکانى عێراق.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر