
له زانكۆی سه‌لاحه‌دین یەكەمین كۆنفڕانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی صافی هیرانی له ژێر ناونیشانی نه‌وای شیعر و چرای نیشتمان به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۱٦ ـی ٤ـی ۲٠۲٤ له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه به ئاماده‌بوونی " شێخ سیداد بارزانی "نوێنەری سەرۆک بارزانی و " پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و بەرپرسانی حزبی و ئیداری شەقڵاوە و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی و " پ.د.چەتۆ حمدئه‌مین " ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه یەكەمین كۆنفڕانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی صافی هیرانی له ژێر ناونیشانی نه‌وای شیعر و چرای نیشتمان به‌ڕێوه‌چوو
له‌سه‌ره‌تای كۆنفڕانسه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، شیعر و ئه‌ده‌بییاتی كوردی مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه و له‌زوه‌وه له‌ناو میلله‌تی كوردی شاعیر و ئه‌دیبی به‌توانا هه‌ڵكه‌وتوون و هاوشان و بگره هه‌ندێكیان پێگه‌یان به‌رزتربووه له شاعیرانی عه‌ره‌ب و فارس و تورك، بناغەی شیعر و ئه‌ده‌بیات لای گه‌لی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زانا و عالیمه گه‌وه‌ركانی كورد كه ئه‌وكات له حوجره و مزگه‌وته‌كان ده‌ستیان به خوێندن كردووه.
ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ به‌گرنگییه‌وه له‌م جۆره كۆنفڕانسانه ده‌ڕوانین و كاتی خۆمان بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره كۆنفڕانسه هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی ئەم سامانە زانستی و كولتوورییەی كۆمەڵگەی كوردیی بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ نێو ناوەندە زانستییەكان و به قوتابییان و گه‌نجانی سه‌رده‌می ئاشنا بكه‌ینه‌وه.
ئه‌ده‌بیات و ژیانامه و به‌رهه‌می شیعری شاعیران به‌شێكه له كلتووری میلله‌ته‌كه‌مان بۆیه لێره‌وه ده‌مه‌وێ زۆر به‌كورتی باسی كلتوورتان بۆ بكه‌م،
كلتوور پرۆسه‌یه‌كه شێوازی ژیان دیاری ده‌كات و هۆكاری شاره‌زابوونه له ڕه‌فتاری تاكه‌كاندا، له ڕێگای كلتوورهوه مرۆڤ ده‌توانێت پێشبینی ئه‌و شتانه بكات كه تاكه‌كان ده‌یانه‌وێ ئه‌نجامی بده‌ن له چوارچێوه‌ی ڕه‌فتارێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
كلتوور هێڵێك بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌كێشێت و ده‌بێت له‌سه‌ری بڕۆن و لێی لانه‌ده‌ن و له بواره جیاجیاكانی ژیان دێته‌گۆ و لایه‌نێكی گرنگه بۆ په‌روه‌رده‌كردن و فێربوون و وردبوونه‌وه له ده‌وروبه‌ر و شته‌كاندا.
به‌خێربێن بۆ یەكەمین كۆنفڕانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی صافی هیرانی – نه‌وای شیعر و چرای نیشتمان هیوادارم ئه‌م كۆنفڕانسه ببێته دەروازەیەك بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هه‌ڵبده‌ین پێكه‌وه كار بۆ ناساندن و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی پڕ له‌سه‌روه‌ری خزمه‌تكردنی ڕۆنشبیری و كه‌سایه‌تییه‌كانی تری نێو جیهانی ئه‌ده‌بی و زانستی بكه‌ین و به‌ره‌به‌ره به كوڕ و نه‌وه‌كانمان به ڕۆشنبیران و ئه‌دیبان بناسێینن
به‌وردی كارنامه‌ی ئه‌م كۆنفڕانسهم خوێندووه‌ته‌وه و ئاگاداری هه‌موو ئیش و كاره‌كان بووم، خۆشحالم كه ده‌بینم ستافێكی ئه‌كادیمی و زیره‌ك و به‌توانا به‌م شێوازه لێهاتووانه ده‌توانن كار بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفڕاسێكی وه‌ها بكه‌ن.
زۆر سوپاس بۆ ڕیكخهران و تیمی ئاماده‌كاری كۆنفڕانس، به‌هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی...