
له زانكۆی سه‌لاحه‌دین سیمپۆزیۆمی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له چوارگۆشه نیگای ئه‌كادیمی به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۲٤ ی ۹ ی ۲٠۲٤ به ئاماده‌بوونی " د.ڤاڵا فەرید " و "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و " پ.د.ئیدریس هەرکی" سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و "م.ئامانج برادۆستی " به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی زانکۆ و " د.امیر چالی " ڕاویژکار لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و کارگێڕانی لقی دوو و و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگر و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان و قوتابییان سیمپۆزیۆمی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له چوارگۆشه نیگای ئه‌كادیمی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای سیمپۆزیۆمه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، حهوتهمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی پیرۆزبێت له هه‌موومان، دڵخۆشم له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌ڕێز و ئه‌كادیمی له مه‌ڕاسیمێكی شایسته و پڕ له شكۆ ئه‌م یاده به‌رز ڕاده‌گرم.
میلله‌تی كورد به درێژایی مێژوو هیوای سه‌ربه‌خۆیی و هه‌وڵی ئازادی داوه و تا ئێستاش كۆڵی نه‌داوه، سه‌ركردایه‌تی سیاسی گه‌لی كوردستان هیچ هه‌وڵێكیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی له ده‌ستنه‌داوه و به‌ڵكو بچووكترین ده‌رفه‌ت به‌هه‌ل زانراوه بۆ ئه‌وه‌ی كیانێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ گه‌لی كوردستان زامن بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه هه‌بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه زانستییه‌یه كه له نێوان كۆلێژ و به‌شه جیاوازه‌كان هه‌یه و به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان دوو كۆڵێژ و زیاتر به تێهه‌ڵكێشكردنی بابه‌تێكی سیاسی، مێژوویی، ئاینی ...، كار بۆ ڕێكخستن و دامه‌زراندنی كۆنفڕانسێكی زانستی بكه‌ن و په‌نجه بخه‌نه سه‌ر بابه‌تێك و بهپانێڵ و گفتوگۆ كار بۆ خزمه‌تكردنی نیشتمان بكه‌ن.
كۆلێژی زانسته سیاسیه‌كان و كۆلێژی ئاداب دوو كۆلێژی پڕ بایه‌خ و به‌رهه‌من بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی هۆشیار، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام پێشه‌نگ بوونه له ئه‌نجامدانی كۆنفڕانس و سیمپۆزیه‌می زانستی.
دڵخۆشم به‌هه‌بوونی تیمه دڵسۆزه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، هه‌ست به هه‌ماهه‌نگی و دڵسۆزی و جدییه‌تی ده‌كه‌م و هه‌وڵدراوه له‌سه‌ر لایه‌نێكی هه‌ستیاری سیاسی گفتوگۆ بكرێت و دواتریش ڕاسپارده و پێشنیاز پێشكه‌ش به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكرێت.
هیوادارم هه‌موومان كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه سوود له سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد وه‌ربگرین و كۆمه‌ڵگه‌ی پێ ئاڕاستهبكهین بهرهولایهنێكی باش و كاریگه‌ر بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك.
له‌كۆتاییدا... دڵخۆشی خۆمان بۆ ئه‌م جۆره گفتوگۆ و كۆنفڕانسانه ده‌رده‌بڕین و هیوای سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی و برهدوامیتان بۆ ده‌خوازم.
جێگای ئاماژه پێدانه له‌م ڕێوڕه‌سمه دوو پانێڵ به‌ڕێوه‌چوو به ناونیشانی.
ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و به‌ربه‌سته‌كانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕیفراندۆم
به‌ڕێوه‌به‌ری پانێڵ - د.محمد محموود
پ.ی.د.په‌روێز ڕه‌حیم – ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
د.چنار بابكر – به‌ربه‌سته‌كانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕیفرندۆم
ده‌رامه‌ته سروشتییه‌كان، جیۆپۆڵه‌تیك و بڕیاری ڕیفراندۆمی سه‌به‌خۆیی
به‌ڕێوه‌به‌ری پانێل – پ.ی.د.نادیه طلعت سعید
پ.د.سیروان عارب صادق – كاریگه‌ری ده‌رامه‌ته سروشتییه‌كان نه‌وت و گازی سورشتی له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی
پ.ی.د.ساسان حكمت علی – پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم له ڕووی جیۆپۆله‌تیكه‌وه.
پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر