
له زانكۆی سه‌لاحه‌دین دووه‌مین كۆنفڕانسی ئهربائیلۆی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانى سریانی و سوره‌ت به ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ٢١ ی ٦ ی ٢٠٢٣ به‌ئاماده‌بوون و سه‌رپه‌رشتی "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ین و "ئانۆ جه‌وهه‌ر "وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و نوێنەری وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان و قه‌شه و پیاوانی ئایینی مه‌سیحی و به‌رپرسی ناوچه‌ی ئاسۆ و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان دووه‌مین كۆنفڕانسی ئهربائیلۆی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانى سریانی و سوره‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای كۆنفڕانسه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، زمان ده‌ورێكی باڵا له ژیانی هه‌موو میلله‌تێك ده‌گێڕێت و یەکێکه لە بەهێزترین ئامرازەکانی پاراستنی بنچینه‌ی نەتەوەیی و نیشتمانیی.
زمان وه‌ك هه‌ر شتێكی تر پێویستی به خزمه‌تكردن و پاراستن و په‌ره‌پێدان هه‌یه، كه ئه‌ویش به گرنگیدان و به به‌كارهێنان ده‌بێت، زمان خێزان و کۆمەڵگە ده‌پارێزێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێناسەی مرۆڤ و نەتەوەیە و بەشێکی گرنگی کو‌لتوور و کۆڵەگەی بنەڕەتی ژیانه.
پێویسته بیر له‌گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشبردنی كلتووری به‌یه‌كه‌وه ژیان بكه‌ینه‌وه، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ڕێزگرتن له كلتوور و زمانه جیاوازه‌كانی هاونیشتمانییان بكه‌ینه بنه‌مای به‌یه‌كه‌وه ژیان.
به‌خێربێن بۆ ( دووه‌مین كۆنفڕانسی ئهربائیلۆی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانى سریانی و سوره‌ت)، له‌په‌نا زمانه‌كانی لاتینی، زمانی سریانی یه‌كێك بووه له سێ زمانه گرنگه‌كانی زانست و ڕۆژ ژمێری سه‌رده‌می هاوچه‌رخ، ئه‌م زمانه سیستمی نووسین و ئه‌لفوبێی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و سیستمی نووسینیش شێوازێكیه بۆ نیشاندانی ئه‌وشتانه‌ی كه به زمان ده‌رده‌بڕدرێن.
به‌ڕێزان ئامانجی زانكۆ له گرنگیدان به به‌شی زمانی سریانی ئه‌وه‌یه قوتابییە وەرگیراوەكان ببن بە مامۆستای بە توانا بۆ ئەو قوتابخانانەی خوێندنیان بە زمانی سریانییە، چونكە مامۆستای پسپۆڕ و ئاكادیمیمان كەمە له‌م بواره‌دا.
زمانی سریانی گرنگی و تایبه‌ته‌مه‌ندی خۆی لای نووسه‌ران و مامۆستایان هه‌یه، دڵخۆشم كه ده‌بینم به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی جۆراوجۆر وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانی سریانی له‌و به‌رهه‌مانه‌ش كه سه‌رنجی ڕاكێشام (داستانی مهم و زین) بوو.
داستانی مەم و زین لە لایەن شاعیری گەورەی كورد ئەحمەدی خانی نوسراوەتەوە یەكێكە لە شاكارە هەرە ناوازەكانی ئەم شاعیرە كە وەر گێڕدراوە سەر چەندین زمان, كۆپیەك لە كتێبی مەم و زین كە وەر گێڕدراوەتە سەر زمانی سریانی ئەوەش گرنگی ئەدەبیاتی كلاسیكی و دەوڵەمەندی زمانەكە دەخاتەڕوو.
لە ڕاپۆرتێكی ماڵپەری (مەدارات كوردستان) هاتووە، كە كۆپییەكەی داستانی (مەم وزین) بە زمانی سریانی دۆزراوه‌ته‌وه و مێژووەكەی بۆ سەدەی نۆزەدەهەم دەگەڕێتەوە.
ده‌مه‌وێت لێره سه‌رنج بخه‌مه سه‌ر پێكهاته‌ی كلدانی و سریانی و ئاشوری له عێڕاق و تیشك بخه‌مه سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردن و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی زمانی سریانی.
رژێمی پێشوتری عیراق له ساڵانی (1979-2003) به‌كارهێنانی زمانی سریانی له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردودا تا روخانی حكومه‌ته‌كه‌ی قه‌ده‌غه كرد، ته‌نیا له مه‌راسیمه ئایینییه‌كانی كڵێساكان به‌كارده‌هێنرا، ئه‌وه‌ش هۆكار بوو بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و زمانه.
له هه‌رێمی كوردستان، فێربوون و به‌كارهێنانی زمانی سریانی گه‌شه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و نه‌وه‌ستاوه و له به‌شێك قوتابخانه‌كانی پارێزگای دهۆك و هه‌ندێك له پارێزگای هه‌ولێریش زمانی سریانی زمانی سه‌ره‌كی بوو.
كریستیانه‌كانی عیراق به درێژایی چه‌ندین ساڵ ڕوبه‌ڕووی پێشێلكاری جۆراجۆر بونه‌ته‌وه و له بارودۆخێكی ناههمواربوون بۆیه به‌شێكی زۆریان كۆچیان كردووه.
به‌پێی ئاماره‌كانی كڵێساكان، كریستیانه‌كانی عیراق و جگه له‌وه‌ی توشی پرۆسه‌ی ڕاگواستن بوون، ژماره‌یان رۆژ به‌رۆژ له كه‌مبونه‌وه‌دا بووه تا داعش ده‌ستی به‌سه‌ر نه‌ینه‌وادا گرت، به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 60 هه‌زار كه‌س به ناچاری عیراقیان به‌جێهێشت.
له كۆتاییدا خۆشحاڵم به‌م كۆنفڕانسه ئه‌كادیمی و زانستییه له كۆلێژی په‌روه‌رده و به‌شی زمانی سریانی، دڵخۆشم كه ده‌بینم گرنگی به زمانی سریانی و زمانه‌كانی تر ده‌درێت و كۆنفڕانس و وۆركشۆپی تایبه‌تی له‌باره‌وه ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پێكه‌وه ژیانی سیاسی و ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.