
لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوە، سیمینارێک بەناونیشانی " مەترسی ئابووری دراوی ئەلیکترۆنی" بەڕێوەچوو
لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر، سمینارێک بەناونیشانی " مەترسی ئابووری دراوی ئەلیکترۆنی" بۆ پ.ی.د.ئەیووب سماقەیی سازکرا.
هاوکات لەنێوەندی سمینارەکەدا باسی لەهەموو لایەنەکانی دراوی ئەلیکترۆنی کرد، جەختی لەمەترسی ئابووری ئەم دراوە کردەوە، کە لە ئێستادا لەزۆرێک لەوڵاتاندا کاری پێدەکرێ، کەچی لەنێو دەزگا فەرمییەکان مامەڵەی پێوە ناکرێ، بەو واتایەی تەنیا لەسەر ئاستی کۆمەڵگەکاندا و لەنێو بەشێک لەهاووڵاتیاندا لەبۆرسەکان کاری پێدەکرێ، هاوکات مەترسییەکان زۆرن زیاتریش بۆ کۆمەڵگەکانی وڵاتە تازەپێگەیشتووەکان.
هەر لەوێدا ئامادەبووان چەندین پرس و خواستیان خستە روو، ئەمەش بۆ زیاتر تێگەیشتن و ئاگادار بوون لەدراوی ئەلیکترۆنی.
بۆ پێزانین بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی توێژەر کرد، بەگرنگیزانی ئەمجۆرە سمینارانە بەردەوامی هەبێ.