
به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى ، ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له به‌رپرسانى حزبى و حكومى و به‌شێك لهپقهرلهمانتارى كوردستان و عێراق، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌بۆنه‌ى خانه‌نشینبوونى پ. د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، له‌هۆڵى كۆچه‌ر بیركار له‌سه‌نته‌رى رۆشنبیرى زانكۆ مه‌راسیمی ریزلێنان بۆى سازكرا، ئه‌مه‌و له‌سه‌ره‌تادا د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌وه‌كاله‌ت به‌و بۆنه‌یه‌وه وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و كاره‌كانى پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى به‌رزنرخاند له‌ماوه‌ى ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ى، كه خزمه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى كرد، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه، وه‌ك سه‌رۆكى زانكۆ هه‌رده‌م له‌خزمه‌تى مامۆستا و قوتابیان و كارمه‌ندانى زانكۆ بووه و هه‌روا توانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین لهئاستێكهوه بباته ئاستێكى به‌رزتر له‌نێوه‌ندى ریزبه‌ندى نیشتمانى و نێوده‌وڵه‌تیدا، بۆیه ئێمه هه‌رده‌م شانازى پێوه ده‌كه‌ین، بۆ هێنانه‌ئاراى هه‌موو ئه‌و خهونانهى هه‌یبووه، ئێمه له كار و هه‌وڵه‌كان ناوه‌ستین تا بتوانین ئاستى زانستى زیاتر و زیاتر به‌ره‌و به‌رزى ببه‌ین.
له‌پاشاندا له‌نێوه‌ندى چهپڵهرێزاندا پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى، هه‌ڵسا بۆ پێشكه‌شكردنى وتاره‌كه‌ى ئه‌مه‌و له‌نێوه‌ندى وتاره‌كه‌یدا دواى به‌خێرهێنانى هه‌موو میوانان، له‌نێوه‌ندى ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ى وه‌ك سه‌رۆكى زانكۆ چه‌ند خاڵێكى خسته روو تیایدا باسى له‌هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه كرد كه له‌زانكۆدا كه شه‌و و رۆژ له‌خزمه‌تى زانكۆدا بووه، باسى له‌هه‌موو ئه‌و كاتانه‌ش كرد، كه تیایدا توانیویانه خزمه‌تى زیاتر به‌زانكۆ بكه‌ن، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه وه‌ك خه‌ونى له‌مێژینه‌ى هه‌رده‌م ویستوویه‌تى كه‌مپى زانكۆى سه‌لاحه‌دین دروست بكرێ، هیواى خواست له‌م كابینه‌یه‌دا ئه‌و خه‌ونه بێته دى، له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ش داواى لێبووردنى له‌هه‌موو مامۆستایان و كارمه‌ندان ئه‌گه‌ر رۆژێك له‌رۆژان له‌بابه‌تێكدا دڵگران بوونه، به‌ڵام جه‌خت له‌وه ده‌كه‌مه‌وه هه‌مووى به‌پێى رێنمایه‌كان بووه، بۆیه داواى كرد هه‌موو لایه‌ك له‌خزمه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دین دابێ، تا هه‌رده‌م ئاسته به‌رزه‌كه‌ى پارێزراو بێ و هه‌نگاو بنرێ به‌ره‌و ئاستێكى به‌رزتر، له‌كۆتایدا باسى له‌وه كرد، كه هه‌رده‌م له‌خزمه‌تى زانكۆدا ده‌بێ.
له‌پاشاندا چه‌ندین وتار خوێندرایه‌وه و جه‌ختیان له سه‌ركه‌وتوویى پ.د.ئه‌حمه‌د ده‌كرده‌وه وه‌ك سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، هه‌ر له‌وێدا به‌شێك زۆر له‌میوانان دیاریان پێشكه‌ش به پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى كرد، له‌پاى ئه‌و خزمه‌ته‌ى كه چه‌ندین ساڵه له‌زانكۆدا كردوویه‌تى.