ئاگاداری بۆ ئەو بەڕێزانەی کە ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە لە خولی فێرکاری زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکەمان، وە تاقیکردنەوەی نێودەولەتیان هەیە وەک (IELTS TOEFL , PTE) کەوا سێ ساڵ بەسەر بڕوانامەکانیان تێنەپەڕی بێ تا ڕێکەوتی 2021/1/14 سەردانی سەنتەری زمانی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر بکەن بۆ خۆ تۆمارکردن
- پێویستە ئەو پێداویستیانە لەگەڵ خۆیان بهێنن
1. کۆپیەک لە تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی لەگەل بڕوانامە ڕەسەنەکە.
2. وێنەیەک لە دوایین بڕوانامەی بەدەست هاتوو، واتا بروانامەی ماستەر یان دکتۆرا ئەگەر هەیە یان وێنەیەک لە بروانامەی بکالۆریۆس یان وێنەیەک لە یەکسانکردنی بڕوانامەی بە دەست هاتوو بۆ ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات خوێندنیان تەواو کردووە.
3. کۆپیەک لە پاسپۆرت.
4.ئەوانەی میلاکیان سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیە پێویستە نوسراوێکی پشتگیری بهێنن لە شوێنی کارکردنیان کە بەردەوامن لە خزمەت کردن.
ئەوانەی میلاکیان دەرەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵایە پێویستە بە نوسراوی پشتگیری ناکات.
تێبینی: خۆتۆمارکردن لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی
2021/01/10 تا ڕۆژی پێنج شەممە 2021/01/14 کۆتایی دەوامی فەرمی دەبێت
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان- زانکۆی سەلاحەدین هەولێر
2021/01/04