ئاگاداری سەرجەم بەشداربووانی خولی تەواوکاری دەکەین کە تاقیکردنەوەکان بەم خشتە و رێنماییانەی لای خوارەوە دەبێت:
1- ئاگاداری بەشداربووانی خولی تەواوکاری زمانی ئینگلیزی بۆ کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانی نازناوی زانستی دەکەینەوە کە ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی 22-02-2021 تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستەکانی خولی تەواوکاری pre_intermediate & intermediate ئەنجام دەدرێت.
2- تاقیکردنەوەکان بەشێوەی ناوەندی دەکرێن لە سەنتەرەکانی هەولێر (زانکۆی سەلاحەدین)، سلێمانی ( زانکۆی سلێمانی) دهۆک (زانکۆی دهۆک) ئەنجام دەدرێن بەم شێوەیە:
- سەنتەری زانکۆكانى سەلاحەدین، سۆران، كۆيه، پۆليتەکنيك هەولێر له زانكۆى سەلاحەدین.
- سەنتەرەکانی زانکۆکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین، چەرموو، پۆلیتەکنیکی سلێمانى لە زانکۆی سلێمانی.
- سەنتەرەکانی زانکۆکانی دهۆک و زانكۆى زاخۆ لە زانکۆی دهۆک.
3- سەرجەم تاقیکردنەوەکان کاتژێر (10) ی بەیانی دەست پێدەکات پێویستە بەشداربوو (1) کاتژمێر پێش تاقیکردنەوە لە سەنتەر بێت بۆ دۆزینەوەی ناو و هۆڵەکەی.
4- وەڵام دانەوەى پرسيارەكان تەنها بە جافى شين يان ڕەش دەبێت.
5- هيچ روونكردنەوەيەك لە لايەن چاودێرانى هۆڵەکە سەبارەت بە پرسيارەكان نادرێت و پرسياركردن لە چاودێرانى هۆڵ ڕێگە پێدراو نيە.
6- پێويستە بەشداربووان ناوى سيانى خۆيان لەسەر Answer Sheet وەك ناسنامەى بارى شارستانى هاتووە بنوسن.
8- هێنانە ژوورەوەى مۆبايل بۆ هۆڵى تاقيكردنەوە بە هيچ شێوەيەك ڕێگە پێدراو نيە.
8- گزيكردن بەشداربوو بێ بەش دەكات لە تاقيكردنەوە.
9- پێویستە بەشداربووان ڕێکارە تەندروستییەکان پەیڕەو بکەن .
10- پێویستە بەشداربووان ناسنامەیەکی فەرمییان پێبێت کە وێنەی خۆیانی لەسەر بێت.
11- تکایە سەرجەم پێداویستیەکانی تاقیکردنەوە لەگەڵ خۆتان بهێنن بۆ ئەوەی کەمترین بەرکەوتن هەبێت لەگەڵ بەشداربووانی تر.
بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم بەشداربووان.
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان/زانکۆی سەلاحەدین
2021/2/18