ئاگاداری ژماره (1) بۆ تاقيكردنه‌وه‌ى ديارى كردنى ئاست
بۆ ئه‌و ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى به‌شدارى تاقيكردنه‌وه‌ى ديارى كردنى ئاست (Placement Test) ى (1-2-3) يان كردبوو بۆ به‌شدارى كردن له كۆڕسه‌كه پێویستە له ڕۆژى يه‌ك شه‌ممه‌وه به‌روارى (31/01/2021) تا ڕۆژى پێنج شه‌ممه (04-02-2021) كۆتايى ده‌وامى فه‌رمى سه‌ردانى سه‌نته‌ر بكه‌ن به مه‌به‌ستى ته‌واوكردنى مامه‌ڵه‌كانيان تا به‌شدارى خولى زمانى ئينگليزى بكه‌ن بە پێچەوانەوە بێ بەش دەبن لە خولەکە.
وه پێداویستیەکان بریتین لە:
1. كۆپى پاسپۆرت.
2. (1) وێنه‌ى ڕه‌نگاو ڕه‌نگ.
3. أ . بۆ خوێندنى باڵا ماسته‌ر و دكتۆرا : وێنهيهك له فه‌رمانى وه‌رگرتن له خوێندنى باڵا.
ب. له‌گه‌ڵ نوسراوێكى پشتگيرى له‌و كۆلێژه‌ى كه قوتابيه له ناوه‌ڕۆكى نوسراوه‌كه ئاماژه بكرێ كه كۆڕساتى ته‌واو كردووه.
4. بۆ خوازيارانى نازناوى زانستى : وێنهيهك له فه‌رمانى بهخشينى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر یاخود بڕیاری یەکسان کردنی بڕوانامە ئەگەر لە دەرەوەی ووڵات ماستەری بە دەست هێناوە.
5. بۆ ئه‌و ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى به نيازن پێشكه‌شى خوێندنى باڵا بكه‌ن وێنهيهك له بڕوانامه‌ى بكالۆريۆس.
تێبینی:
. پڕۆگرامی کۆڕسەکە لە سەنتەری زمان هەیە دەتوانن لەوێ دەستیان بکەوێ.
سەبارەت بە پاره‌ى خوله‌كه : پێويسته له كاتى مامهلهكردنيان له سه‌نته‌ر نوسراوێك ببه‌ن به مه‌به‌ستى بڕينى پسووله‌ى به‌شدارى كردن له خوله‌كه.
- بۆ میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕی (100,000) سەد هەزار دینارە بۆ هەر کۆڕسێک ، بەڵام پێویستە نوسراوێکی پشتگیری لە شوێنی کارکردنیان ئاراستەی سەنتەری زمان بکەن ئاماژە بە بەردەوامی لە خزمەت کردن بکەن.
- بۆ میلاکی دەرەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دانەمەزراوان بڕی (150,000) سەد و پەنجا هەزار دینارە بۆ هەر کۆڕسێک.
ئاگاداری ژماره (2) بۆ به‌شداربووانى خولى فێركارى:
به‌شداربوانى خولى فێركارى ده‌توانن سه‌ردانى سه‌رۆكايه‌تى زانكۆ – به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى دارايى بكه‌ن به مه‌به‌ستى بڕى پسووله‌ى به‌شدارى كردنيان پێويست ناكات سه‌ردانى سه‌نته‌ر بكه‌ن چونكه ليستى ناو و بڕى پاره‌ى خوله‌كه دراوه به سه‌رۆكايه‌تى زانكۆ به مه‌به‌ستى بڕينى پسووله.
تێبینی:
- پڕۆگرامی کۆڕس لە سەنتەری زمان هەیە دەتوانن لەوێ دەستتان بکەوێ.
ئاگاداری ژماره (3):
بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى كه بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تيان هێنابوو بۆ سه‌نته‌ر به مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن له خوله‌كان سه‌ردانى سه‌نته‌ر بكه‌ن به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى نوسراو بۆ هێنانى پسوله‌ى دارايى خوله‌كه.
ئاگاداری ژماره (4) بۆ به‌شداربووانى خولى ته‌واوكارى ئاستى (Pre Intermediate & Intermediate)
به‌شداربوانى خولى تةواوكارى ده‌توانن سه‌ردانى سه‌رۆكايه‌تى زانكۆ – به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى دارايى بكه‌ن به مه‌به‌ستى بڕينى پسووله‌ى به‌شدارى كردنيان پێويست ناكات سه‌ردانى سه‌نته‌ر بكه‌ن چونكه ليستى ناو و بڕى پاره‌ى خوله‌كه دراوه به سه‌رۆكايه‌تى زانكۆ به مه‌به‌ستى بڕينى پسووله.
به هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان
به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى سه‌نته‌رى زمان – زانكۆى سه‌لاحه‌دين
28/01/2021
2 H + R