ئاگاداری سەرجەم بەشداربووانی خولەکانی فێركارى دەکەین کە تاقیکردنەوەکان بەم خشتە و رێنماییانەی لای خوارەوە دەبێت:
1.تاقیکردنەوەکان لە ڕۆژى 22-12-2020 و 23-12-2020 ئەنجام دەدرێت بەم شێوەی لای خوارەوە:
-
آ- ئاستی Begginer و ئاستى Elementary له ڕۆژی سێشەممه ڕێکەوتى 22-12-2020
ب- ئاستی Pre intermediate لە ڕۆژی چوارشەممه ڕێکەوتى 23-12-2020
2. تاقیکردنەوەکان بەشێوەی ناوەندی دەکرێن لە سەنتەرەکانی هەولێر (زانکۆی سەلاحەدین) سلێمانی ( زانکۆی سلێمانی) دهۆک (زانکۆی دهۆک) ئەنجام دەدرێن بەم شێوەیە:
- سەنتەری زانکۆكانى سەلاحەدین، سۆران، كۆيه، پۆليتەکنيكی هەولێر له زانكۆی سەلاحەدين.
- سەنتەرەکانی زانکۆکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین، چەرمۆ، پۆليتەكنيكى سلێمانى لە زانکۆی سلێمانی.
- سەنتەرەکانی زانکۆکانی دهۆک و زانكۆى زاخۆ لە زانکۆی دهۆک.
3- سەرجەم تاقیکردنەوەکان کاژێر (10) ی سەر لە بەیانی دەستپێدەکات.
4- وەڵام دانەوەى پرسياركان تەنها بە جافى شين يان رەش دەبێ.
5- هيچ روونكردنەوەيەك لەلايەن چاودێرانى هۆڵەکە سەبارەت بە پرسيارەكان نادريت و پرسياركردن لە چاودێرانى هۆڵ رێگە پێدراو نيە.
6- پێويستە بەشداربوان ناوى سيانى خۆیان لەسەر Answer Sheet وەك لە ناسنامەى بارى شارستانى هاتووە بنوسن.
7- هێنانە ژورەوەى مۆبايل بۆ هۆڵی تاقيكردنەوە بە هيچ شيوەيەك رێگە پێدراو نيە.
8- گزيكردن بەشداربوو بێبەش دەكات لە تاقيكردنەوە.
9- پێویستە بەشداربووان ڕێکارە تەندروستییەکان پەیڕەو بکەن.
10- پێویستە بەشداربووان ناسنامەیەکی فەرمییان پێبێت کە وێنەی خۆیانی لەسەر بێت.
11- تکایە سەرجەم پێداویستیەکانی تاقیکردنەوە لەگەڵ خۆتان بهێنن بۆ ئەوەی کەمترین بەرکەوتن هەبێت لەگەڵ بەشداربووانی تر .
تێبینی ژمارە 1: هاوپێچ دوو لیست بە شێوەی (PDF) دانراوە بۆ هەردوو ئاستی (Elementary و Pre intermediate)
کە تاقیکردنەوەکانیان لە هۆڵی سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجام دەدەن .
تێبینی ژمارە 2 :
ئەو ناوانەی کە ڕانەگەیەنراوە لە هەردوو ئاستی ئاماژە پێکراو تاقیکردنەوەی کۆتایی لە ناو سەنتەری زمانی زانکۆی سەلاحەدین ئەنجام دەدەن ڕۆژی تاقیکردنەوە دەتوانن ناو و هۆڵی تاقیکردنەوەیان بدۆزنەوە پێش کاتژمێرێک زووتر ڕایدەگەیەنین .
بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم بەشداربووان.
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان - زانکۆی سەلاحەدین
20/12/2020
Attachment | Size |
---|---|
Polytechnic Hall 01 + 02 Level Elementary.pdf431.21 KB | 431.21 KB |
Polytechnic Hall 01 + 02 Level Pre intermediate.pdf408.73 KB | 408.73 KB |