سەنتەرەکەمان تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test ) بۆ جاری (چوارەم) ڕادەگەیێنێت.
ئەو بەڕێزانەی کە دەیانەوێت تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست ئەنجام بدەن پێویستە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری (2021/06/27) سەردانی سەنتەرەکەمان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی نوسراو و هێنانی پسوولەی دارایی بۆ بەشداری کردن لە تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست.
تێبینی..
پێویستە سەرەتا سەردانی سەنتەر بکەن نوسراو وەربگرن بۆ هێنانی پسوولە لە سەرۆکایەتی زانکۆ ، هیچ پسوولەیەک وەرناگیرێ ئەگەر سەرەتا نوسراوی سەنتەری زمانی بۆ نەکرابێ.
1. پسوولە بە بڕی (25.000) بیست و پێنج هەزار دینارە.
2. ژمارەیەکی دیاریکراو وەردەگیرێن ، چونکە ژمارەی کورسیەکان دیاریی کراوە.
3. پێویستە کۆپیەک لە
٭ کۆتا بڕوانامە یان فەرمانی وەرگرتن لە خوێندنی باڵا بۆ ئەوانەی قوتابی خوێندنی باڵان ، بۆ ئارەزوومەندانی نازناوی زانستی بڕوانامەی ماستەر بهێنن ، ئەگەر لە دەرەوەی ووڵات بوو ئەوا یەکسان کردنی بڕوانامەی هەمیشەیی بهێنن.
٭کۆپیەک لە پاسپۆرت.
لەگەڵ خۆتان بهێنن
4. تەنها قوتابیانی خوێندنی باڵا ماستەر - دکتۆرا و ئارەزوومەندانی نازناوی زانستی مافیان هەیە بەشداری لە تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست (Placement Test)ی ئەو جارە بکەن چونکە شوێنمان کەمە ناتوانین ژمارەیەکی زۆر بەشدار بوو وەربگرین
5. هەر کەسێک تەنها یەک پسوولەی پێ دەدرێ واتا کەسێک ناتوانێ دوو پسوولە وەرگرێ بۆ هیچ کەسێک.
6.کە ڕۆژی تاقیکردنەوە دیاری کرا ئەوە پۆست دەکەین ناو و شوێن و کات و پێداویستیەکانی تاقیکردنەوە بڵاودەکەینەوە.
بە هیوای سەرکەوتن
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر
2021/06/23