ئاگاداری سەرجەم بەشداربووانی خولی دووەمی فێرکاری دەکەین کە تاقیکردنەوەکان بەم خشتە و رێنماییانەی لای خوارەوە دەبێت:-
1. تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێ بەو شێوەیەی خوارەوە:-
ٲ. ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 2021/03/30 تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستەکانی Elementary & Beginner ئەنجام دەدرێت.
ب. ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی 2021/03/31 تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستی Pre-Intermediate ئەنجام دەدرێت.
ج. ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 2021/04/1 تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستی Intermediate ئەنجام دەدرێت.
2. تاقیکردنەوەکان بەشێوەی ناوەندی لە سەنتەرەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک ئەنجام دەدرێن بەم شێوەیە:
أ- سەنتەری زانکۆكانى (سەلاحەدین، سۆران، كۆيه، پۆليتەکنيكی هەولێر) له سەنتەری هەولێر.
ب- سەنتەری زمانی زانکۆکانی (سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین، چەرموو، پۆلیتەکنیکی سلێمانى) لە سەنتەری زمانی زانکۆی سلێمانی.
ج- سەنتەری زمانی زانکۆکانی (دهۆک و زانكۆى زاخۆ) لە سەنتەری زمانی زانکۆی دهۆک.
3. سەرجەم تاقیکردنەوەکان کاتژمێر (10) ی بەیانی دەست پێدەکات پێویستە بەشداربوو (1) کاتژمێر پێش تاقیکردنەوە لە سەنتەر بێت بۆ دۆزینەوەی ناو و هۆڵەکەی.
4. وەڵام دانەوەى پرسيارەكان تەنها بە جافى شين يان ڕەش دەبێت.
5. هيچ روونكردنەوەيەك لە لايەن چاودێرانى هۆڵەکە سەبارەت بە پرسيارەكان نادرێت و پرسياركردن لە چاودێرانى هۆڵ ڕێگە پێدراو نيە.
6. پێويستە بەشداربووان ناوى سيانى خۆيان لەسەر Answer Sheet وەك ناسنامەى بارى شارستانى هاتووە بنوسن.
7. هێنانە ژوورەوەى مۆبايل بۆ هۆڵى تاقيكردنەوە بە هيچ شێوەيەك ڕێگە پێدراو نيە.
8. گزيكردن بەشداربوو بێ بەش دەكات لە تاقيكردنەوە.
9. پێویستە بەشداربووان پابەند بن بە ڕێکارە تەندروستییەکان.
10. پێویستە بەشداربووان پاسپۆرت يان ناسنامەی فەرمانبەرى پێبێت کە وێنەی خۆیانی لەسەر بێت.
11. تکایە سەرجەم پێداویستیەکانی تاقیکردنەوە لەگەڵ خۆتان بهێنن بۆ ئەوەی کەمترین بەرکەوتن هەبێت لەگەڵ بەشداربووانی تر.
بە هیوای سەرکەوتن بۆ بەشداربووان
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان - زانکۆی سەلاحەدین/ هەولێر
2021/03/28
Attachment | Size |
---|---|
Exam List(Ferkari Exam 02) Erbil Cente.pdf868.58 KB | 868.58 KB |