هاوپێچ لیستی ناو و كۆلێژ و کات و ڕۆژ و هۆڵ و شوێنی تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست تایبەت بە توێژەران (معيد)ی زانکۆی سەلاحەدین کە مەرجی چەسپاندنی ناونیشانی فەرمانبەریانە.
ڕێنماییەکانی تاقیکردنەوە:
1. تاقیکردنەوەکە ڕۆژی سێ شەممە بەرواری (2022/04/26).
2. کاتژمێر (10) ی بەیانی دەست پێ دەکات و (90) خولەک یەک کاتژمێر و نیو دەخایەنێ.
3. پێویستە توێژەر (30) خولەک پێش دەست پێکردنی تاقیکردنەوەکە لە شوێنی تاقیکردنەوەکە ئامادەبێ.
4. پێویستە توێژەر پاسپۆڕتی ڕەسەنی لابێت، ئەوانەی پاسپۆڕتیان نیە دەبێ زیاتر لە ناسنامەیەکیان لابێت وێنەی خۆیانی لەسەر بێت (ناسنامەی فەرمانبەری، کارتی نیشتیمانی، ناسنامەی قوتابی).
5. وەڵام دانەوەی پرسیارەکان بە قەلەم جافی ڕەش یان شین دەبێ.
6.هێنانی مۆبایل بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە ڕێپێدراو نیە.
7.سەرجەم پێداویستیەکانی تاقیکردنەوە لەگەڵ خۆتان بهێنن تا بەرکەوتە دروست نەبێ لەگەڵ بەشداربووەکی تر.
8. گزیکردن توێژەر بێ بەش دەکات لە تاقیکردنەوە.
9. پرسیار کردن لە چاودێرانی هۆڵ بە هیچ شێوەیەک ڕێگا پێدراو نیە.
بە هیوای سەرکەوتن بۆ گشت توێژەرەکان
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان/زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
2022/04/24
Ⓗ&Ⓡ
Attachment | Size |
---|---|
Placement_Test_موعید_زانکۆى_سەلاحەدین_.pdf230.34 KB | 230.34 KB |