سەنتەری زمانی زانکۆی سەلاحەدین خولی شەشەمی زمانی ئینگلیزی لە سیستەمی فێرکاری دەکاتەوە
سەنتەرەکەمان ئاگاداری ئەو بەشداربووانە دەکاتەوە کە تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست (Placement test) کە لە (2022/02/26.19.12) ئەنجام درا وە ئەو ئارەزوومەندانەی کە تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتیان هەیە
(IELTS- PTE - TOEFL)
دەتوانن لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە بەرواری (2022/06/23.22)سەردانی سەنتەر بکەن لە کاتژمێر (9 بۆ 1) بۆ ڕایی کردنی کاروباری کارگێری تا بەشداری کۆرسەکانی زمان بکەن.
.کاتژمێر (9) دەست بە وەرگرتنی مامەڵەکان دەکرێ
. بە پێی سیستەم Database هەر بەشداربوێک ID بۆ دادەنرێ ئەو (ID) یە دەبێتە بنەما بۆ بەشداری کردن لە خولەکان چونکە ژمارەی بەشداربووان زۆرە و توانای سەنتەر سنوردارە ناتوانین هەمووان بە یەک کۆرس بەشداری پێ بکەین
پێویستە ئەم پێداویستیانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن :
1. وێنهيهك له كۆپى پاسپۆرت.
2. وێنهیەکى کەسی ڕهنگاوڕهنگ.
3. بۆ قوتابیانى ماستهر و دكتۆر :وێنهيهك له فهرمانى وەرگرتن له خوێندنى باڵا.
4. بۆ خوازيارانى وەرگرتنی نازناوى زانستى:وێنهيهك له فهرمانى بهخشينى دواين بڕوانامه (ماستهر- دكتۆرا) ، ئەو بەڕێزانەی لە دەرەوەى ووڵات بڕوانامەیان بەدەست هێناوە وێنەیەک لە یەکسانکردنى بڕوانامە.
5. بۆ ئارەزوومەندانی پێشکەش کردن بۆ خوێندنی باڵا -کۆپیەک لە بڕوانامەی بکالۆریۆس
6.بۆ میلاکی دام و دەزگاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پێویستە نوسراوێکی پشتگیری لە شوێنی کارەکەیان بهێنن ئاماژە بکا کە میلاکیان لەسەر دام و دەزگاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیە.
ئەو بەڕێزانەی کە دامەزراوی وەزارەتەکانی ترن و یان دانەمەزراون پێویست بە هێنانی نوسراوی پشتگیری ناکات.
7. ئەو بەڕێزانەی کە بڕوانامەی نێودەوڵەتیان هەیە کۆپیەک لە بڕوانامەکە بە مەرجێ (3) ساڵ بەسەر بڕوانامەکە نەڕۆیشت بێ تا بەرواری (2022/06/23)
8. هیچ مامەڵەیەک بێ کەم و کوڕی وەرناگیرێ.
9. فۆڕم دوای وەرگرتنی (ID) پێتان دەدرێ.
10. وەرگرتنی بەشداربووان بە پێی پلان و توانای سەنتەر دەبێت مەرج نیە هەموو بەشداربووان وەربگیرێن.
تێبینی:
.دواکات بۆ وەرگرتنی پێداویستیەکان ڕۆژی پێنج شەممەیە تا کۆتایی دەوامی فەرمی.
بە هیوای سەرکەوتن بۆ گشت بەشداربووان بەڕێوەبەرایەتى سەنتەرى زمان/زانکۆى سەلاحەدین-هەولێر
2022/06/19
H @ R