ناونوسین بۆ خولەکانی فێرکاری
١- ناونوسین بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت بە فۆرمێکی تایبەت کە ئامادەکراوە (سبەی یەک شەممە فۆرمەکە بڵاو دەکرێتەوە)
٢- بۆ ئەو بەڕێزانەی کە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستیان ئەنجامداوە لە ٢٠٢٠/١/١٨ ، ڕیزبەندی بەشداربوون بەم شێوەیە دەبێت:
-خوازیارانی نازناوی زانستی پاشان
-وەرگیراوان لە خوێندنی باڵا (ماستەر/ دکتۆرا) پاشان
-ئەوانەی خۆ ئامادە دەکەن بۆ خوێندنی باڵا
٣-لیستی ئەو بەڕێزانەی کە تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتیان هەیە و لە لیستی چاوەڕوانی سەنتەرەکان ناوی خۆیان تۆمار کردووە بەپێی هەمان ڕیزبەندی خاڵی دوو چانسی بەشداریکردنیان دەبێت.
٤- ئەو بەڕێزانەی کە گفتوگۆی ماستەرنامە یان تێزی دکتۆرایان کردووە و سەرجەم پێداویستیەکانی بڕوانامەیان تەواوکردووە جگە لە زمانی ئینگلیزی، تکایە سەردانی سەنتەرەکان بکەن بە مەبەستی ناونوسین و وەرگرتنی ڕێنمایی پێویست. تێبینی: بەشداربووانی خولەکانی تەواوکاری پێویستە سەردانی سەنتەرەکانی زمان بکەن بە مەبەستی خۆ تۆمارکردن بۆ ئەو ئاستانەی کە ماویانە.
بەهیوای سەرکەوتن
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان _زانکۆی سەلاحەدین
2020/9/26