
لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی زانستی پرۆژەی هاوبەشی (ئیراسیمۆس مۆندەس)یەکێتی ئەوروپا لە وڵاتی پورتوگال. پرۆفیسۆر ئارلیندو ئۆلیڤیرا سەرۆکی ئەنستیتوتی تەکنیکی باڵای زانکۆی لیشبۆنەی پورتوگالی پێشوازی کرد لە دکتۆر ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین. لە دیدارەکەدا هەریەکە لە یاریدەدەی سەرۆکی ئەنستیوت و بەرپرسی پلاندانانی ستراتیژی ئامادەیبوون، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین کورتەیەکی لەسەر مێژووی زانکۆی سەلاحەدین و رەوشی خوێندنی باڵای لە هەرێمی کوردستان باس کرد. لەلای خۆیەوە سەرۆکی ئەنستیتوتی پورتوگالی ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هاوکاری کردنی زانکۆی سەلاحەدین و سەرخستنی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئەندازیاری و بەندا و سەرچاوەکانی ئاو و دیزانی پرۆژەکانی ئاوەڕۆ. لەلایەکی دیکەوە ئامادەی خۆیان نیشاندا بۆ ئاڵوگۆڕکردنی قوتابی و مامۆستایان و خوێندنی باڵا و ئەنجامدانی توێژینەوە و پرۆژەی دکتۆرای هاوبەش، کە بۆ ئەم مەبەستەش رێککەوتننامەیەک لەنێوانیان واژوو کراو لەلایەن سەرۆکی زانکۆ بانگه ێشتننامەیەکی ئاراستەکرا بۆ مەبەستی سەردانی کردنی کوردستان و ئاگاداربوون لە رەوشی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان. لە هەمان کاتدا بانگهێشتی زانکۆی لشبۆنەی پورتوگالی کرا بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە هەردوو کۆنفرانسی بەنداو و سەرچاوەکانی ئاو و دیداری پرۆژەی ئیراسیمۆس مۆندەس کە ساڵی داهاتوو بەسەرپەرشتی یەکێتی ئەوروپا لە هەولێر ساز دەکرێت.
بەروار :٢٠١٧/٣/٢٦