
پرۆگرامی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان (UNDP)، بە هاوبەشی و بەشداری هەریەك لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم، و بە بەشداری "م. حسین احمد مستەفا" بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی كاری زانكۆی سەلاحەدین و بەرێوەبەری بەشێك لە سەنتەرەكانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، وۆرکشۆپی دامەزراندن و بەڕێوەبردنی ئامێزگەی کار(Business Incubators) لەرێككەوتی 23-25ی تەمموز لە هۆتێل کریستاڵ لە هەولێر بەڕێوەچوو.
شیاوی ئاماژەپێكردنە، سەنتەری پەرەپێدانی كاری زانكۆی سەلاحەدین، یەكێكە لە بەشدارە چالاكەكانی دامەزراندن و بەڕێوەبردنی ئامێزگەكانی کار لە هەرێمی كوردستاندا، كە بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا بەهاوكای UNDP و پاڵپشتی دارایی USAID بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.