ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۲۱ ـی ٥ ـی ۲٠۲٤ پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ئاماده‌بوونی "پ.د.حسێن سه‌عدی" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و "پ.ی.د.شریف مولود شریف" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ڕاگری كۆلێژه‌كانی "ئاداب، زانست" په‌روه‌رده نازناوی زانستی پڕۆفیسۆری به ژماره‌یه‌ك مامۆستا به‌خشی.
پ.د.ته‌حسین عهبدالرحیم عزیز – كۆلێژی ئاداب
پ.د.سنور احمد رسول – كۆلێژی ئاداب
پ.د.نعمت خدر احمد – كۆلێژی په‌روه‌رده
پ.د.خدیجه سعدی اسماعیل - په‌روه‌رده
پ.د.اختر احمد احمد – كۆلێژی زانست
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌وه كۆتا پله‌ی زانستییه، به‌ڵام ده‌بێت به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر نووسینی توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وڕه‌وی زانست و زانكۆ.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر