
شاندێکی زانکۆی سەلاحەدین کە پێکهاتبوون لە " پ.د.عبدالکریم یاسین " ڕاگری کۆلێژی زانست و " پ.د.عباس بورهان " بەشدارییان لە کۆنفڕانسێکی تایبەت بە ژیری دەستکر لە میسان کرد.
جێگای باسە ناوبراوان بە نوێنەرایەتی زانکۆی سەلاحەدین بەشداربوون و قەڵغانی زانکۆیان پێشکەش بە ڕێکخەرانی کۆنفڕانس کرد
لەگەڵ ئەوەشدا لە پەراوێزی ئەم کۆنفڕانسە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان کۆلێژی زانستی زانکۆی سەلاحەدین و کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی میسان واژۆکرا و لە داهاتوو کاری هاوبەشی زانستی بەیەکەوە ئەنجام دەدەن