
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲۸ـی ۱۱ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.د.حسێن سعدی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " پ.د.هیوا مجید" ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان پێشوازی لە " پ.د.علی هادی عطیە " سەرۆکی دامەزراوەی بیت الحکمە و شاندێکی یاوەری کرد و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ واژۆکرد.
جێگای ئاماژەپێدانە ڕێككهوتی 27 ی 11 ی 2024بەهاوبەشی زانکۆی سەلاحەدین ـ کۆلێژی زانستە سیاسییەکان و بیت الحکمە دیداری ئاییندهی پهیوهندییهكانی حكومهتی فیدڕاڵ و حكومهتی ههرێمی كوردستان بهڕێوهچوو و لە داهاتوودا هەردوولا کاری هاوبەشی زیاتر و ئەکادیمی ئەنجام دەدەن.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر