
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲ـی ۱۲ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.د.حسێن سەعدی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و ڕاگری کۆلێژەکانی " یاسا، زانستە سیاسییەکان، زانستە ئیسلامییەکان پێشوازی لە "عباس شومان" ئەمینداری گشتی گەورە زانایانی ئەزهەڕ و " د.سەلامە داود" سەرۆکی زانکۆی ئەهەڕ و شاندێکی یاوەری کرد.
سه‌ره‌تا ئەمینداری زانایانی ئەزهەر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد خۆشحاڵم بۆ ئه‌م پێشوازییه گه‌رمه و په‌یوه‌ندییه‌كی پتەو و ئەکادیمی له‌گه‌ڵ زانكۆی سه‌لاحه‌دین دەبەستین و بەردەوام دەبین لە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد خۆشحاڵین له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گه‌ورەترین و دێرینترین زانكۆی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بینه‌وه، هه‌روه‌ها گوتی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌نێو زانكۆكان دیار و به‌رچاوه و په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كانی ئه‌م زانكۆیه له‌و په‌ڕی باشیدایه و هیوای باشتریشی بۆ ده‌خوازین.
هەروەها سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانەدەربڕی و باسی مێژووی دروستبوونی زانکۆی سەلاحەدینی بۆ کردن و هیوای پەیوەندییەکی توندوتۆڵی زانستی لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی ئەزهەر خواست و ئاماژەی بەوەکرد دەتوانین بەیەکەوە کاری زانستی هاوبەش و ئەکادیمی ئەنجام بدەین.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.