
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە کونسوڵی کۆریا و شاندێکی یاوەری کرد
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٦ـی ۱٠ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی" پ.د. شریف مولود شریف" یاریدەدەری سەرۆک زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و " م.شاخەوان صدیق" بەڕێوەبەری سەنتەری زمان " پێشوازی لە " سینجول لیم" کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی کۆریای باشور لە هەولێر وشاندێکی یاوەری کرد.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین تیشکی خستە سەر مێژوو و ژمارەی کۆلێژ و ستافی ئەکادیمی و مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدین کرد و دوای ئەوە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، باسی لە گرنگی پەیوەندی ئەکادیمی زانکۆی سەلاحەدین کرد لەگەڵ زانکۆکانی کۆریای باشور.
لە بەرامبەردا سینجول لیم، کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی کۆریای باشور لە هەولێر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانیکردنی سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین و کردنەوەی یەکەم کۆرسی فێربوونی زمانی کۆری لە زانکۆی سەلاحەدین، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بەوپەڕی توانای خۆی کاردەکات بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی ئەکادیمی لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆ بەناوبانگەکانی کۆریای باشور.
دواتر بەیەکەوە سەردانی سەنتەری زمانی زانکۆی سەلاحەدینیان کرد و یەکەم کۆرسی فێربوونی زمانی کۆریان ڕاگەیاند و دووپاتیشیان کردەوە کە بەم زوانە چەندەها کۆرسیتری فێربوونی زمانی کۆری لەناو زانکۆی دایک دەکەنەوە، وە هەردوولا بەڵێنیاندا کە کۆبوونەوە ئەکادیمیەکان لە نێوان هەردوولا بەردەوامی دەبێت.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.