بەڕێز(د.دلۆڤان محمد فاتح جلال)بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لەگەڵ سەرۆک بەشەکانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی، بۆ مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی بەڕێز"د. کامەران یونس محمدامین"یان کرد بەبۆنەی دەست بەکاربوونی وەکو سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین هیوای سەرکەوتنیان بۆ بەڕێزیان خواست، دواتر لەتەوەرێکی تری سەردانەکەیاندا هەماهەنگی نێوان سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دووپاتکرایەوە.