
ڕێوڕەسمێک بۆ خانەنشینبوونی دوو بەڕێوەبەری سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەچوو
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۳ ی ۷ ی ۲٠۲٤ "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ئاماده‌بوونی "پ.د.حسێن سه‌عدی" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ ڕێوڕەسمێک بۆ خانەنشینبوونی " حاجی طیب عمر" بەڕێوەبەری ئەندازە و پڕۆژەکانی زانکۆ و " ڕوناک عەبدوڵلا" بەڕێوەبەری نیشتەجێکردن بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای ڕێوڕەسمەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین دیاری و سوپاس و پێزانیی زانکۆی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرانی خانەنشینبوو و فەرمانبەرەکانییان کرد لەپای خزمەتکردنیان بەزانکۆ.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر