![image_s](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2024-12/photo_2024-12-04_11.22.06.jpg?itok=fS8S7rUa)
ڕێکكەوتى ۳ـی ۱۲ـی ۲٠۲٤، بە ئامادەبوونی "پ.ى.د. موسى محمد خضر" ڕاگرى کۆلێژی ئاداب "د. ساسان حکمت على" یاریدەدەرى ڕاگر "د.ئازاد عبدالعزیز" سەرۆک بەشى ڕاگەیاندن و "م. سهنگهر یوسف صالح" ڕێكخەری پرۆگرام لە بەرێوەبەرایەتی پەرەپێدانی كار (CDC) و بەشێك لە مامۆستایان و قوتابییان، رێورەسمی رێزلێنان و خەڵاتكردنی قوتابیە پێشەنگەكانی بەشی ڕاگەیاندن بەرێوەچوو.
شیاوی ئاماژەیە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی پەرەپێدانی كار (CDC) سەنتەرى ووڵات فۆن لەرێورەسمەكەدا خەڵاتی بەسەر (9) قوتابی پێشەنگ لەرێزبەندی (یەکەم و دووەم و سیێەم)ی بەشی ڕاگەیاندن بۆ ساڵى 2023-2024 دابەشكرد،
هاوكات "پ.ی.د.صادق حمهغریب حمهصاڵح" وەکو باشترین مامۆستاى بەش ناساندرا و لەلایەن قوتابییانى بەش چەپكەگولێ سوپاسگوزاری پێشکەشکرا.