
ڕاگری كۆلێژی ئاداب به‌شداری له كۆنفڕانسێكی زانستی كرد
"پ.د.قادر محمد "ڕاگری كۆلێژی ئاداب و سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای كۆنفڕانس به‌شداری له كۆنفرانسی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی و شوناسی پیشه‌یی له هه‌رێمی كوردستان كرد.
ئه‌م كۆنفڕانسه به هاوكاری رێكخراوی SEE FOUNDATION و هاوبه‌شی به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆلێژی ئادابی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆلێژی ئادابی زانكۆی سلێمانی بۆ ماوه‌ی ۲ ڕۆژ به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م كۆنفڕانسه زانستییه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌شكران و توێژه‌رانی ناوه‌خۆیی و بیانی به توێژینهوهكانییان ڕۆڵێكی به‌رچاویان له بهزانستیكردنی كۆنفڕانسه‌كه هه‌بوو و زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كان تایبه‌ت بوون بە کێشەو ئاریشەکانی کۆمەڵگه‌ی کوردی، له كۆتاییدا چه‌ندین ڕاسپاردەو پێشنیار بۆ چارەسەرکردنیان خرانەڕوو.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.