بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
مامۆستایانی خۆشەویست و قەدرگران، ٦۲ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانتان پیرۆز، هیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و سەرجەم مامۆستایان دەخوازم.
لەم یادەدا سوپاسی بێ پایانی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەین، کە سەرەڕای بارودۆخە نەخوازراوەکان لەماوەی ڕابردوو، بەردەوامبوون لە خزمەتکردن و درێژەدان بە پرۆسەی خوێندن.
هەمیشە پاڵپشت و داکۆکیکاری مافەکانتانین، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم، هەر شاد و سەرفراز بن.
پ.ی.د. کامەران یونس محمدئەمین
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر