د.محه‌مه‌د ره‌شید موختار سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌وه‌كاله‌ت له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له‌شاندێكى زانكۆى یهگهلۆنیای وڵاتى پۆڵۆنیا كرد، ئه‌مه‌و ئه‌م شانده له(٥)قوتابى به‌شى گه‌شتوگوزار و مامۆستاى سه‌رپه‌رشتیار پێكهاتبوو، له‌دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌و هه‌وڵانه كرا تا بتواندرێ جووله‌ى گه‌شتوگوزار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له‌هه‌ولێر و شاره‌كانى كوردستان په‌ره‌ى پێبدرێ و بتواندرێ به‌رێژه‌یه‌كى باش گه‌شتیاران بۆ كوردستان رابكێشرێ و گه‌شتیاران به‌دیمه‌ن و شوێنه گه‌شتیاره‌كانى كوردستان شاد بن، هاوكات ئه‌و قوتابیانه له‌گه‌ڵ سهرپهشتیارهكهیان پسپۆڕن له‌بوارى گه‌شتوگوزار و چه‌ندین خاڵیان خسته روو بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانى كه‌رتى گه‌شتوگوزار له‌كوردستاندا. له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌وه‌كاله‌ت هه‌موو هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریه‌كى زانكۆى خسته روو تا كاره‌كانیان له‌كوردستاندا سه‌ركه‌وتوو بێت، هاوكات له‌نێوه‌ندى ئه‌م دانیشتنه باس له پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان كرا له‌نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆى یهگهلۆنیاى وڵاتى پۆڵۆنیا، هه‌موو خاڵه‌كان خرایه روو بۆ زیاتر ئاڵوگۆڕ كردنى بیروڕاكان تا به‌شێوه‌یه‌كى زانستى بوارى گه‌شتوگوزار بچێته وارى جێبه‌جێكردن.