
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان.
خوشک و برایانم لە مامۆستایان و قوتابییان و فەرمانبەرانی زانکۆی سەلاحەدین بە بۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێی زایینی ۲٠۲٥ گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و هیوادارم ساڵی نوێ ببێتە مایەی هێنانەدی خۆشبەختی و هەوێنی ئاشتەوایی و پێکەوەژیان.
ساڵی ۲٠۲٤ ساڵێکی پڕ لە دەستکەوتی زانستی و مەعریفی بوو بۆ زانکۆی سەلاحەدین.
بەڵێن دەدەین لە ساڵی نوێ و ساڵەکانی تریش ژیانمان بۆ خزمەتکاری زانکۆ و وڵات و نیشتمان تەرخان بکەین
پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر