
لە زانکۆی سەلاحەدین یادی ڕۆژی جیهانی خۆپاراستن لە خۆکوشتن بەڕێوەچوو
ڕێكکەوتی ۱٠ ـی ۹ـی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی " پ.د.موسا محمد" ڕاگری کۆلێژی ئاداب بە هاوبەشی بەشەکانی كاری كۆمەڵایەتی و کۆمەڵناسی و دەزگای سید فاوندەیشن و ڕێکخراوی ئەژی یادی ڕۆژی جیهانی خۆپاراستن لە خۆکوشتن کرایەوە.
سەرەتای چالاکییەکە ڕاگری كۆلیژی ئاداب بەناوی زانكۆی سەلاحەدین وتەیەكی پیشكەشكرد و تیشكی خستە سەر گرنگی ئەنجامدانی ئەو جۆرە چالاكیانەو دروستكردنی پەیوەندی لەنیوان بەشە زانستیەكانی كۆلیژی ئاداب بەتایبەت بەشەكانی كاری كۆمەڵایەتی و كۆمەلناسی و دەرووناسی بە كۆمەلگا بۆ ئەوەی مامۆستایان و دەرچووانمان بەشداربن لە كەمكردنەوەی كیشەكان.
دواتر پانیلیكی زانستی بۆ مامۆستایان و پسپۆڕانی دەروونی و كۆمەڵایەتی ئەنجامدرا.
ئەم چالاكیە ناوەخۆییە لەسەر ئاستی زانكۆ و ڕێكخراوە لۆكالیەكان بەشێكە لە هەوڵێكی جیهانی بۆ بلاوكردنەوەی هۆشیاری و پێشكەشكردنی پاڵپشتی دەروونی و كۆمەڵایەتی و برەودان بە تێگەیشتن لە دەرووندروستی و
ڕێگریكردن و خۆپاراستن لە خۆكوشتن.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر