
ڕێککەوتی ٢ـی١٢ـی ۲٠۲٤ لەژێر چاودێری " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین و بە ئامادەبوونی "پ.د. شەریف مەولوود شەریف"یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆ بە هاوبەشی لەگەڵ ڕاگرایەتی كۆلێژی پەروەردە (وۆڕكشۆپی پڕۆژەكانی توێژینەوە، پۆلێنەكان، گەشەپێدان و داهێنان) ئەنجامدرا.
لە سەرەتا دوو سمینار بەڕێوەچوو،
سمیناری پەرەپێدان و ئالنگارییەكانی توێژینەوەی دەرچوونی قوتابییان
سمیناری توێژینەوەی دەرچوون لە ڕوانگەی نوێوە (نوێگەری رێگەی سەركەوتنە)