
به‌ئاماده‌بوونى پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، راگرى كۆلیژى زانسته ئیسلامییه‌كان، مامۆستا و قوتابیان و ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له‌میوانان، سه‌نته‌رى سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبى بۆ توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ى ئیسلامییه‌كان له‌هۆڵى كۆلیژى زانسته ئیسلامییه‌كان سمینارێك بۆ د. به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، له‌ژێر ناوى "بارودۆخى ئێستاى عێراق و كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان"سازكرا، سه‌ره‌تا راگرى كۆلیژى وته‌ى به‌خێرهێنانى پێشكه‌ش به‌هه‌موو لایه‌ك كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه سه‌نته‌ر و كۆلیژى زانسته ئیسلامییه‌كان به‌رده‌وام چالاكى ده‌نوێنێ و پێخۆشحاڵه له‌هه‌موو سمینار و چالاكییه‌كاندا قوتابیان به‌شدارى ده‌كه‌ن. له‌پاشاندا د.به‌شیر حه‌داد سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ره‌كانى سمیناره‌كه لێدوانى دا و جه‌ختى له‌هه‌موو ئه‌و خاڵانه كرده‌وه كه تاوه‌كو ئێستا هه‌رێمى كوردستان به‌عێراق ده‌به‌ستێته‌وه و هه‌موو هه‌وڵه‌كانى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانى خسته روو سه‌باره‌ت به هه‌ر گۆڕانكارێك كه ئێستا له‌عێراقدا دێته‌كایه‌وه، به‌درێژیش باسى له‌دۆخى ئێستاى عێراق كرد، ئه‌وه‌شى خسته روو، كه سه‌ره‌تاى خۆپیشاندانه‌كان زۆر به‌باشى به‌ڕێوه ده‌چوو و خه‌ڵكى برسى و كه‌مده‌رامه‌ت هاتبوونه سه‌ر شه‌قام به‌ڵام له‌دواتردا حزبه عێراقییه‌كان هه‌له‌كانیان قۆسته‌وه و سوارى شه‌پۆڵه‌كان بوون تا مه‌رامى سیاسى به‌ده‌ست بێنن، له‌لایه‌كى دیكه‌وه باسى له‌هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى كرد كه له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقدا كراوه، ئه‌مه‌ش رێخۆشكه‌ره تا له‌داهاتوودا هه‌ردوو لا له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كار بكه‌ن.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه له‌كۆتایدا ده‌رگاى گفتوگۆ كرایهوهن له‌م رووه‌وه‌ش قوتابیان و مامۆستایان چه‌ندین پرسیاریان ئاراسته‌كرد، ئه‌ویش یه‌كه یه‌كه وه‌ڵامى دانه‌وه، هه‌ر له‌درێژه‌ى ئه‌و سمیناره‌دا سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین لۆگۆى سه‌نته‌رى سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبى به‌خشییه د.به‌شیر حه‌دادى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌خششێكه بۆ هه‌موو كار و چالاكییه‌كانى كه به‌رده‌وام له‌په‌رله‌مانى عێراقدا ئه‌نجامى ده‌دا.