
بەڕێوەبەری نوێی کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا لەسەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین دەستبەکاربوو
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۷ـی ۸ـی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و " پ.د.حسێن سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " پ.ی.د.شەریف مولود شەریف" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا " پ.ی.د.ئازاد عزیز سلێمان" وەک بەڕێوەبەری کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا لەسەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین لە جێگای " پ.ی.د.سەمیر جودت بلال" دەستبەکاربوو.
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری پێشوو کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێوەبەری تازە خواست و ئاماژەی بەوەکرد بە هەموو شێوەیەک هاوکار و پاڵپشت دەبین بۆ سەرکەوتنی لەکاروبارەکان.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.