پێداویستیەکانى تۆمارکردنى قوتابیانى قۆناغى یەکەم بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠٢٤-٢٠٢٥
١- بڕوانامەى ڕەسەنى پۆلى دوانزدەى ئامادەیى پەسەندکراو لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى پەروەردە.
٢- پشکنینى پزیشکى ( بەمەرجێک لە بنکەى تەندروستى زانکۆ ئەنجامدرا بێ)
٣- کارتى نیشتیمانى ( یاخود ناسنامەى بارى شارستانى و ڕەگەزنامە )ى ڕەسەن لەگەڵ کۆپى ڕەنگاو ڕەنگ
٤- کارتى زانیارى ( ڕەسەن ) یاخود پشتگیرى موختار لەگەڵ کۆپى ڕەنگا و ڕەنگ
٥- پسولەى خۆراک رەسەن ( کۆپى ڕەنگاو ڕەنگ)
٦- وێنەى معاملات ( ٦ دانە )
٧- پاسپۆرت ( ئەگەر هەبێت )
٨- دەستەبەرى قوتابى (کفالە) پێویستە فەرمانبەرێکى حکومى ببێتە کەفیلى قوتابى و پشتگیریەک لە فەرمانگەکەى بھێنى کە تێیدا مووچەکەى ئاماژە پێکرا بیت وە پێویستە ئاماژە بە ناوى قوتابیەکە بکرێت لە پشتگیریەکە وە هەروەها خودى کەفیل ئامادە بێت لەکاتى خۆ تۆمارکردنى قوتابى یاخود هێنانى دەستەبەرى ( کفالە) لە دادنووس .
٩- بەڵێنامەى قوتابی.
١٠- پسولەکانی خۆ تۆمارکردنى قوتابیانى وەرگیراو بە زانکۆڵاین.
١١- کۆپیەک لەو زانیاریانەی کە پێشکەشتکردوە لە ڕێگەی فۆرمی پێشکەشکردن کە بۆ ئیمێڵەکەت دەگەڕێتوە کە لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.