
رێككەوتی 2/5/2019 بەئامادەبوونی (د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیی) سەرۆكی زانكۆی سەلاحەددین و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایانی زانكۆ و قوتابیانی زانكۆ، دیداری زانكۆی سەلاحەدین لە ژێر ناونیشانی ( هۆشیاری و بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان) لە هۆلی كۆچەر بیركار سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەلایەتی زانكۆی سەلاحەدین بەرێوەچوو، كە تییاییدا چەندین پانێلی جیاواز لە لایەن پانیلستەكان بەرێوەچوو كە تیاییدا باس لەمەترسی و بلاوبونەوەی ماددە هۆشبەرەكان كرا لەنێو گەنجان.