دوایی ئەوەی زانكۆی سەلاحەدین بروانامەی دكتۆرای فەخری بەخشیە زانای كورد (كۆچەر بیركار)، رێككەوتی 31/3/2019 زانكۆی سەلاحەدین مەراسیمێكی رێزلێنانی بۆ زانای كورد كۆچەر بیركار سازكرد لەهۆلی سمیناری سەنتەری رۆشنبیری و كۆمەلایەتی زانكۆی سەلاحەدین. دواتر لەلایەن زانای ناوبراو سمینارێكی پێشكەش كرد لەبارەی زانستی بیركارییەوە بۆ مامۆستایانی بەشی ماتماتیكی هەردوو كۆلێژی زانست و پەروەردە .